زانايانى ئيسلامى كوردستان: ريفراندۆم زه‌رووره‌تێكى شه‌رعى و ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌ييه
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان له توێى فه‌توايه‌كدا، داوا ده‌كات هاووڵاتيانى كوردستان به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆيى و رزگاربوون له ژێر ده‌ستى بده‌ن.
يه‌كێتى زانايانى ئيسلامى كوردستان له ژێر ناوى (حوكمى راپرسى له پێناوى سه‌ربه‌خۆيى) فه‌توايه‌كى نوێى بڵاوكردووه‌ته‌وه و وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه.
ليژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندووه، كه راپرسى بۆ گه‌يشتن به مافى سه‌ربه‌خۆيى و بونياتنانى ده‌وڵه‌تى كوردى به هيچ شێوه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ پره‌نسيپه‌كانى شه‌ريعه‌تى ئيسلام ناكۆك نييه، به‌ڵكو يه‌كانگيره له‌گه‌ڵ بنه‌ما و مه‌به‌سته‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيسلام.
هه‌روه‌ها هاتووه: راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆبوون به ماناى ده‌رچوونى گه‌لى كورد له بازنه‌ى ئوممه‌ى ئيسلامى نايه‌ت، پێچه‌وانه‌ى ده‌قه نه‌گۆڕه‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيسلاميش نييه، به تايبه‌ت كه له ئێستادا هيچ خيلافه‌تێكى شه‌رعى موسڵمانانى كۆنه‌كردووه‌ته‌وه تا به هۆى به ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان لێكهه‌ڵوه‌شێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن له رابردووش‌دا درووستبوونى ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌تانه‌ى ديكه له ناو خاك و گه‌لى موسڵماناندا به ماناى ده‌رچوونيان نه‌بووه له بازنه‌ى ئوممه‌تى ئيسلامى.
ليژنه‌ى فه‌توا و يه‌كێتى زانايانى ئيسلامى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه راپرسى له پێناو سه‌ربه‌خۆيى زه‌رووره‌تێكى شه‌رعى و مافێكى ده‌ستوورى و ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌ييه و داواش له هه‌موو هاووڵاتييه‌ك ده‌كات كه مافى ده‌نگدانى هه‌يه به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بدات.
هه‌ر له توێى فه‌توانامه‌كه‌شيدا يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى داوايكردووه، دواى راپرسى به هه‌موو هێز و توانا و حيكمه‌ته‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكاران ببێته‌وه و له پێناو گه‌شه‌سه‌ندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى دادگه‌رى و ئازادى و ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى و ناشتنى نه‌مامى خۆشه‌ويستى و برايه‌تى و ئينسانيه‌ت و داكۆكى له بنه‌ما ئيسلامى و ئينسانى و به‌ها باڵاكان بكات.