ئه‌نجێلینا جۆلی له‌سه‌ر موسڵمانانی میانمار هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجێلینا جۆلی، ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مه‌ریكی و هۆلیوود، داوا له ئونگ سان سو كی، سه‌رۆكی میانمار و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات، كه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه، هه‌ڵوێستێكی روونیان هه‌بێت و چیدیكه بێده‌نگ نه‌بن له ئاست ئه‌و توندوتیژییانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی رۆهینگا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێسی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، جۆلی رایگه‌یاندووه، هه‌مووان هیواخوازن ئونگ سان سو كی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، هه‌ڵوێستێكی روونی هه‌بێت و ببێته ده‌نگی ره‌وای مافه‌كانی مرۆڤ.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، جۆلی توندوتیژیه‌كانی له دژی موسڵمانانی رۆهینگا ئیدانه‌كرد.
ئه‌نجێلینا جۆلی، بۆ رۆژنامه‌ی "ڤالت ئێم سونتاگ" ده‌ڵێت: " پێویسته توندوتیژییه‌كان له‌لایه‌ن سوپای میانماره‌وه رابگیرێت و رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بدرێت، پێویستی ته‌واوی مافه مه‌ده‌نییه‌كان به هاووڵاتییانی رۆهینگا بدرێت".
جۆنگ اون سو كی، سه‌رۆكی میانمار، پێشتر به هه‌مان شێوه به ده‌ست سته‌می جه‌نه‌راله سه‌ربازییه فه‌رمانڕه‌واكانی میانمار، سته‌می چه‌شتووه و به‌هۆی به‌رده‌وامی خه‌باته مه‌ده‌نییه‌كانی، له ساڵی 1991 نۆبڵی ئاشتی پێدراوه، به‌ڵام به‌هۆی بێهه‌ڵوێستی له ئاست چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مینه موسڵمانه‌كانی رۆهینگا، دووچاری ره‌خنه‌ی توند بووه‌ته‌وه.
به‌هۆی توندوتیژییه‌كانیش، تا ئێستا وێڕای كوژرانی سه‌دان موسڵمانی میانمار، زیاتر له 400 هه‌زار هاووڵاتی رۆهینگا، ئاواره‌ی به‌نگلادیش بوونه.