رووسيا نوێترين گرته‌ى بۆمبابارانكردنى داعشى له رووبار‌ى فورات بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا ژماره‌يه‌ك يه‌خت و به‌له‌مى چه‌كدارانى داعشيان له رووبار‌ى فورات بۆمبا‌باران كردن.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و بۆمبابارانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له سنوورى پارێزگاى دێرزوور ئه‌نجامدراوه.
ئامانجى بۆمبابارانه‌كه هاوكاريكردنى سوپاى سووريابووه له هه‌وڵه‌كانى بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى پارێزگاكه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان هێزه‌كانى سووريا ويستوويانه له رووبار‌ى فورات بپه‌ڕنه‌وه و فڕۆكه‌كانى رووسياش پشتيوانى ئاسمانيان بۆ دابينكردوون.