سامر سه‌بهان بۆ بارزانی: به حیكمه‌ت و ئازایه‌تی خۆت نێوه‌ندگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قه‌بوڵ بكه

K24 - هه‌ولێر:
سامر سه‌بهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه بۆ كاروباری كه‌نداو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/9/2017 له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و داوای لێده‌كات "به حیكمه‌ت و ئازایه‌تی خۆی، نێوه‌ندگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئێستا له چوارچێوه‌ی پێشنیازه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قبوڵ بكات و عێراق له قه‌یران دووربخاته‌وه كه خۆی پڕه له كێشه".
ئه‌و داخوازییه‌ی سه‌بهان پاش ئه‌وه‌هات كه رۆژی 16/9/2017 هاته شاری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ درووستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی له بار بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خسته‌ڕوو.