پارتی دەسەڵاتداری سوید پشتیوانی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكات

"دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێز لە بۆچوونی گەلی کوردستان بگرێت"
kurdistan24.net

K24 - ستۆكۆڵم

پارتی سۆشیال دیموکراتی سوید، کە پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەیە پشتیوانی خۆی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.

ئاندێش ئۆستربێری،  (Anders Österberg)پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموکرات و ئەندامی کۆمسیۆنی دەرەوەی پەرلەمانی سوید لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەردەبڕین".

 گوتیشی: "ریفراندۆم مافێکی یاسایی گەلی کوردستانە و دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێز لە بۆچوونی گەلی کوردستان بگرێت".

بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.