ئاژانسی بلۆمبێرگ: كوردستان شایسته‌ی ئه‌ندامێتی ئۆپێكه
K24 - ھەولێر
هه‌رێمی كوردستان نزیكه له‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی ئۆپێك و له‌رووی به‌رهه‌مه‌وه له زۆرێك له وڵاتانی ناو ئه‌و رێكخراوه گه‌وره‌تر ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی بلۆمبێرگ، دوای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، راسته‌وخۆ شایسته‌ی ئه‌وه ده‌بێت ببێته نوێترین ئه‌ندامی رێكخراوی هه‌نارده‌كاران نه‌وتی جیهان، ئۆپێك.
به پێی ئاژانسی بلۆمبێرگ، كوردستان ده‌بێته یه‌كێك له نوێترین گه‌وره هه‌نارده‌كارانی نه‌وتی ناو رێكخراوی ئۆپێك.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنی ئاژانسه‌كه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بتوانێت به باشی سوود له ئه‌نجامی راپرسیه‌كه وه‌ربگرێت، ده‌بێته كاراكته‌رێكی گه‌وره له بازاڕی وزه‌ی جیهان.
هاوكات راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه نزیكه‌ی نیوه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتی كوردستان.