نه‌جمه‌دين كه‌ريم: به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن
باشووری کوردستان
به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى
سه‌ربه‌خۆيى كوردستان
ده‌وڵه‌تى كوردستان
ريفراندۆم
دوبز
كه‌ركووك
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى و پارێزگارى كه‌ركووك نه‌جمه‌دين كه‌ريم له ميانى وتارێكدا له دوبز رايگه‌ياند، ته‌نيا به سه‌ربه‌خۆيى و ئازادى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
نه‌جمه‌دين كه‌ريم به هه‌ر سێ زمانى كوردى، عه‌ره‌بى و توركمان هاووڵاتيانى دڵنيا كرده‌وه، كه ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌گه‌ر زه‌مانه‌تێكى پێويست درايه كورد ئه‌وكاته بڕيارى پێويست ده‌درێت.
گوتيشى: له‌م رۆژانه رۆژنامه‌نووسێكى بيانى هاته لام و باسى مانه‌وه‌ى كوردى ده‌كرد له عێراقدا و منيش پێم وت ئه‌گه‌ر داوات لێ بكه‌ن له ناو وڵاتانى ئه‌م ناوچه‌يه له كوێ ده‌ژيت، ئه‌ويش له وه‌ڵامدا گوتى بێگومان له كوردستان و منيش گوتم ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بين و چيديكه نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراق بژين.