به فه‌رمی، به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی ئاشكرا كران
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یاریزانه به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (گۆڵدن بۆی) ئاشكرا كران كه باشترین یاریزانی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 19 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌ی (توتوسپۆرت)ـی ئیتاڵیا ناوی 25 یاریزانی به‌ربژێری بۆ وه‌گرتنی خه‌ڵاتی (گۆڵدن بۆی) بڵاو كرده‌وه.
له نێو لیسته‌كه‌دا، ناوی دوو یاریزانی ریال مه‌درید (تیۆ هێرناندێز و بۆرخا مایۆرال)ـی تێدایه، هاوكات (عوسمان دێمبلی) یاریزانی بارسێلۆنا و (كلیان مباپێ) هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمانی له‌خۆگرتووه.
له نێو یاریزانه به‌ربژێره‌كان ئه‌م یاریزانانه ده‌بینرێن (ماركۆ راشفۆرد ـ مانچێسته‌ر یونایتد)، (گابرێل خیسۆس ـ مانچێسته‌ر سیتی)، (كایل واڵكه‌ر ـ مانچێسته‌ر سیتی)، (ئێمری مۆر ـ سێلتا ڤیگۆ)، (جیانلویجی دۆرنارۆما ـ ئه‌یسی میلان)، (ئارۆن مارتن ـ ئیسپانیۆل)، (كیڤن ئۆگستن ـ لایبزیگ)، (رۆدریگۆ ـ یوڤێنتۆس)، (ستیڤن بێرگڤین ـ ئایندهۆڤن)، (دۆمینیك كلاڤێرت ـ ئێڤه‌رتۆن)، (فیدریكۆ ـ فیۆرێنتینا)، (ئامادۆ دیارا ـ ناپۆلی)، (كاسپه‌ر دۆڵبێرگ ـ ئه‌یاكس)، (جۆی گۆمێز ـ لیڤه‌رپوول)، (بێنجامین هێنریك ـ لیڤه‌ركووزن).
خه‌ڵاتی (گۆڵدن بۆی) كه كوڕی زێرینی پێده‌ڵێن، له 2003ـه‌وه له لایه‌ن رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا به باشترین یاریزانی خوار ته‌مه‌نی 21 ساڵ ده‌درێت، بڕیاریشه بۆ ئه‌مساڵ ئه‌م خه‌ڵاته له لایه‌ن 30 رۆژنامه‌نووس له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو به یه‌كێك له باشترین یاریزانی لاوی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا بدرێت.
یه‌كه‌م یاریزان كه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی 2003 برده‌وه، رافایل ڤان دێر ڤارتی یاریزانی ئه‌وكاتی یانه‌ی ئه‌یاكس بوو، له ساڵه‌كانی دواتریش ئه‌م یاریزانانه بوونه خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه: (واین روونی، لیۆنێل مێسی، فابریگاس، ئه‌گوێرۆ، ئه‌لێكسانده‌ر پاتۆ، بالۆتێلی، ماریۆ گۆتزێ، ئیسكۆ، پۆگبا، ره‌حیم ستێرلینگ و ئانتۆنی مارسیال).
دوایین یاریزان كه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی برده‌وه، ریناتۆ سانچێزی ناوه‌راستكاری پورتوگالی یانه‌ی بایرن میونشن بوو كه بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی 2016.