به وێنه... ناوبژیوانێك به‌هۆكارێكی سه‌یر له نێو یاریگه گیانی له‌ده‌ستدا
ناوبژیوانی لاوی وڵاتى غینیا، ئیتیان فەرەح کامانۆ بەھۆی وەستانى دڵی کۆچی دوای کرد و فيفاش به فه‌رمى پرسنامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى كرد.
ئێواره‌ى دوێنێ يه‌كشه‌ممه، له كاتی راهێنان و هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای جه‌سته‌یی ناوبژیوانان له وڵاتی غینیا، فه‌ره‌ح كامانۆ كه 10 جار به ده‌وری یاریگه‌كه‌ی شاری كۆنكاری سووڕایه‌وه، له دوایین گه‌ڕی سووڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی، راستەوخۆ چارەسەرە سەرتاییەکانی بۆ دەکەن، بەڵام ناتوانن ژیانی بۆ بگەڕێننەوە، ھەرچەند بە خێرایی لە رێگای ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیان لەدەست دەدات.
دوای ئه‌م رووداوه، به فه‌رمی لێژنه‌ی ناوبژیوان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به (فیفا) به‌یاننامه‌یه‌كی هاوخه‌میان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و یاریزانه كرد.
لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ساڵانە تاقیکردنەوەی توانی جەستەی بۆ ناوبژیوانان ئەنجام دەدرێت، بە پێی ڕێنامیەکانی فیفا، لە پێناو پاراستنی توانای جەستەیان ئاستی ناوبژیوانیان لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم