له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئیسرائیل پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له 25ی ئه‌یلوول، ئیسرائیل له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه‌ش، به ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕیوه و چه‌ند جارێكیش بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به ئاشكرا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسان و سیاسه‌توانانی ئیسرائیل، لایه‌نی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی وا ده‌كات پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بن، هاوكات هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا سه‌لماندوویه‌تی، دژی تیرۆر و توندڕه‌وییه.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، له رۆژی 7ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، بڕیاریاندا، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، له رۆژی 25ی ئه‌یلوول ئه‌نجام بدرێت, له‌گه‌ڵ گوشاره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكردووه‌ته‌وه پرۆسه‌كه به‌بێ هیچ به‌دیلێك و گه‌ره‌نتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، دوا بخات.
له‌و چوارچێوه‌شدا، ئیسرائیل له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی باڵا، وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری داده‌وه، پشتگیری خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاندووه.
لێدوانه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهو بۆ پاڵپشتیكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، له دوای لێدوانی جه‌نه‌رالێكی پێشووی سوپای ئیسرائیل هات به‌ناوی یائیر گولان، كه رایگه‌یاندبوو، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی كارێكی ئیجابییه.
گولان له په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، گوتی: "به ره‌چاوكردنی ئێران له رۆژهه‌ڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی كوردی به‌هێز و سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو له‌و زۆنگاوه‌دا، بیرۆكه‌یه‌كی خراپ نییه".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، جدعۆن ساعر، وه‌زیری پێشوو، له‌و بڕوایه‌دایه، كورد پێویستی به‌وه‌یه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت و به بۆچوونی ئه‌و، كورد هاوشێوه‌ی جووله‌كه، له ناوچه‌كه كه‌مینیه و ده‌ڵێت: "پێویسته كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هان بدرێن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، كه به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس – پیكۆوه سته‌میان لێكراوه و دووچاری قڕكردن و له‌ناوبردن بوونه‌ته‌وه له سایه‌ی رژێمه‌كانی هاوشێوه‌ی سه‌ددام حوسێن له عێراق و ئه‌سه‌د له سووریا".
رێككه‌وتننامه‌ی سایكس – پیكۆ، له 16ی ئایار/ مایۆی 1916 له نێوان له‌نده‌ن و پاریس، مۆركرا، تێیدا سنوورێكی نوێ بۆ دابه‌شكردنی وڵاتان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دانرا و تا ئێستاش سنوورى وڵاتانی ناوچه‌كه هاوشێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه ماوه‌ته‌وه.
ساعر ئاماژه‌ی به قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌لاماره‌كانی تیرۆریستان و توندڕه‌وان و قوربانیدانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاندووه.
ساعر ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه پێگه‌ی كورد له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه، ده‌بینین كه ده‌توانن ببنه رێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی توندڕه‌وان و رادیكالییه‌كان له‌ناوچه‌كه، له راستیشدا قاره‌مانێتی ئه‌وانمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش بینی، كه ته‌نهاش بوون".
ساعر روونیشی ده‌كاته‌وه، به درێژایی چه‌ندین ساڵ، تا ئێستا كورد هه‌ڵوێستی له دژی ئیسرائیل نه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عوفرا بینگیو، سه‌رۆكی پرۆگرامی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی له زانكۆی ته‌لئه‌ڤیڤ، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هیچ كاتێك كورد شانبه‌شانی عه‌ره‌ب به‌شداری شه‌ڕی دژی ئیسرائیل نه‌كردووه.
عوفرا روونیشی ده‌كاته‌وه، نازانین له داهاتوودا كوردستان ده‌بێته هاوپه‌یمانی ئیسرائیل یان نا، چونكه گوشارێكی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ره، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه دژی ئیسرائیل نابێت.
عوفرا له‌و بڕوایه‌دا، یه‌كێك له كاره گرنگه‌كان ئه‌وه‌یه، كوردستان ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی دابڕ له دژی توندڕه‌وان، نه‌ك به ته‌نها ئێران، به‌ڵكو تیرۆریستانی هاوشێوه‌ی داعش و میلیشیا عێراقییه شیعه‌كانیش.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ده‌وڵه‌تی كوردستان، سه‌رنجی له‌سه‌ر دیموكراتی و میانڕه‌وی و یه‌كتر قه‌بووڵ كردن ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ئامرازێكی ئیجابی له‌و ناوچه‌یه‌ی كه توندڕه‌وی و ناسه‌قامگیری زۆر تێدایه.
هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، واشنتنی نیگه‌ران كردووه و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆیشیان نه‌شاردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، نیگه‌رانن له‌وه‌ی پرۆسه‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌بێت، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دڵنیایی ئه‌وه‌ی داوه‌ته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و ئه‌مه‌ریكاش، پرۆسه‌كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر تێكشكاندنی داعش نابێت.
جدعۆن ساعر, له‌و بڕوایه‌دایه، پێویسته له‌سه‌ر بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، كاربكات بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له‌و كاته هه‌ستیاره‌ی خه‌باتی نیشتمانی ئه‌م گه‌له، له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
سه‌رچاوه: هه‌ف پۆست