لە مەكسیك بوومەلەرزە 200 كەسی كوشت
K24 - ھەولێر
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەھێز شاری مه‌كسیكۆی پایته‌ختی مه‌كسیكی ھەژازند و بە گوێرەی دوایین ئامار 200 كەس بەو ھۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی مەكسیك، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەھێز به گوڕی 7.1 به پله‌ی رێخته‌ر شاری مه‌كسیكۆی پایته‌ختی مه‌كسیكی هه‌ژاند كه بووه هۆی كوشتنی 200 كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه.
بەپێی زانیارییەكان، به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له باڵه‌خانه‌ی ئه‌و شاره داڕماون و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه و تا ئێستاش تیمه فریاگوزارییه‌كان سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی خه‌ڵكن له‌ژێر باڵه‌خانه رووخاوه‌كان، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌مە لەكاتێكدایە كه هه‌فته‌ی رابردووش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌نزیك شاری مه‌كسیكۆ به گوڕی 8.1 به پله‌ی رێخته‌ر لێیدا و بووه ھۆی كوشتنی زیاتر له 100 كه‌س.