"شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكه‌ین"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌غدا ناگرنه‌به‌ر و ده‌یانه‌وێت به دیالۆگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
د. رۆژ نوری شاوەیس، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: "كورد بیر له‌به‌كارهێنانی شه‌ڕ ناكاته‌وه و ده‌یانه‌وێت به دیالۆگ و رێگای ئاشتیانه پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
هه‌روه‌ها د. رۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پڕۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌یان له عێراق پڕۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه و هێمنانه بێت.