ھاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

بەرپرسێكی ئەمریكا دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بەرپرسێكی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە ھاوكارییە سەربازی و مادییەكان بۆ ھێزی پێشمەرگە.

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی كه‌ نه‌یویست‌ ناوی خۆی ئاشكرا بكات به‌ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاند‌، له‌كاتی گفتوگۆكانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ بڕینی هاوكارییه‌ سه‌ربازی و ماددییه‌كان نه‌كراوه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئه‌مریكا وه‌ك فشار دژی كورد به‌كاریبێنێت بۆ دواخستنی ریفراندۆم‌.

به‌گوێره‌ی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكایه‌ بۆ كورد له‌ شه‌ڕی دژی داعش.