گەلی کوردستان مافی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی بۆ داهاتووی خۆی هه‌یه‌

نێچیرڤان بارزانی: بەدیلێکی باشتر لە ریفراندۆم پێشکەشی گەلی کوردستان بكرێت ئامادەین ریفراندۆم ئەنجامنەدەین
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌ دیدارێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندن كه‌ كوردستان 24 به‌شداره‌ تێیدا، به‌ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: "گەلی کوردستان هاوشێوەی گەلانی دونیا مافی ئەوەی هەیە ریفراندۆم بۆ داهاتووی خۆی ئەنجامبدات".

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گووتی: "بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم دوای ئەوە هات، کە گەلی کوردستان لە مامەڵەی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بێهیوایه‌، ئەگەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدیلێکی باشتر لە ریفراندۆم پێشکەشی گەلی کوردستان بکات ئامادەین ریفراندۆم ئەنجامنەدەین".