به وێنه... ئهو 5 گۆڵپارێزه لاوهی یانه گهورهكانی سهرسام كردووه

خۆری گۆڵپارێزە لێھاتووەکانی جیھان ووردە ووردە بەرەو ئاوابوون دەچێت، ھەندێکیان بەھۆی ھەڵکشانی تەمەن و ھەندێکیشیان بەھۆی پێکانەوە بهرهو وازهێنان و فرێدانی دهستكێشهكانیان ههنگاودهنێن.
رەنگە لە چەند ساڵی داھاتوو ھەوادارانی تۆپی پێ ھیچی تر کاسیاس، بوفۆن و نۆیەر لە یاریگاکان نەبیننەوە، لەبەرانبەردا چەندین گۆڵپارێزی لاو دێنە پێشەوە، رۆژنامەی مارکا لیستی 5 گۆڵپارێزی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت: ئەمانە لە داھاتوودا دەبنە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھان.

1ـ کیبا ئەریزابلاکا، گۆڵپارێزی لاوی یانەی ئاتڵێتیك بلباو، ئەم گۆڵپارێزە تەمەنی 22 ساڵە و یانەی ریال مەدرید ھەوڵ دەدات بۆندی لەگەڵدا بکات.
.jpg)
2ـ جیانلویجی دۆنارۆما، ئەمە گۆڵپارێزی لاوی یانەی ئەی سی میلانە، تەمەنی 18 ساڵە و ئێستە لە پێکھاتەی سەرەکی یاری دەکات و چەندین یانەیش ئارەزووی خۆیان دەربڕیوە بۆندی لەگەڵدا بکەن.

3ـ بیکفۆرد، گۆڵپارێزی لاوی یانەی ئیڤەرتۆن، یەکێکە لە گۆڵپارێزە لاوە بەتواناکانی خولی ئینگترا، تەمەنی 23 ساڵە.

4ـ وێڵكهر فارینیز، گۆڵپارێزی لاوی ھەڵبژاردەی ڤێنزویلا و یانهی كاراكاسی وڵاتهكهی، تەمەنی تەنیا 19 ساڵە و لە یاری پێشووی ولاتەکەی بەرانبەر ئارجێنتینا بووە سەر ئێشە بۆ مێسی و ھاوڕێیەکانی.

5- لافونت، گۆڵپارێزی یانەی تولوزی فەرەنسییە و تەمەنی 18 ساڵە، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە و بچوکترین گۆڵپارێزە لە خولی فەرەنسا یاری بکات.
مەسعوود حەسەن