گۆڕان و كۆمه‌ڵ پێشبينى دوو ئه‌گه‌رى مه‌ترسيدار بۆ كه‌ركووك ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌يه‌ندراوێكدا هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى داواكارييه‌كى نوێيان خستووه‌ته‌ڕوو و تێيدا داوا ده‌كه‌ن، وه‌ڵامى ده‌ستپێشخه‌رى نێوده‌وڵه‌تى بدرێته‌وه و ريفراندۆم دوابخرێت. هه‌روه‌ها له باره‌ى كه‌ركووكيشه‌وه دوو ئه‌گه‌ريان داناوه و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ريفراندۆم له‌و ناوچانه بكرێته ده‌بێته هۆى شه‌ڕ و ئه‌گه‌ريش نه‌كرێت نيوه‌ى رووبه‌رى كوردستان‌مان له‌ده‌ستده‌چێت.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: بڕیاردان لە مافی چارەنوس و دامەزراندنی دەوڵەتی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەم بارودۆخە ئاڵۆز‌و پڕ لە قەیران و ئایندە نادیارەدا نەک تەنها خزمەتی ئەو ستراتیژە ناکات بەڵکو هەنگاوێکی مەترسیدارە لە سەر ئێستا‌و ئایندەی گەلەکەمان.
ئه‌و دوو لايه‌نه پاساويان بۆ ئه‌و داوايه به‌م جۆره هێناوه‌ته‌وه و نووسيويانه: ئەگەر ریفراندۆم، لە کەرکوک و ناوچە کوردستانیيە دابڕێنراوەکان ئەنجام بدرێ دەبێتە مایەی شەڕو پشێوی و لەدەستدانی ئەو ناوچانە. خۆ ئەگەر ریفراندۆم لەو ناوچانە ئەنجام نەدرێ ئەوا بەدەستی خۆمان دەسبەرداری نزیکەی نیوەی روبەری کوردستانی باشور دەبین!
هه‌روه‌ها له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ياندا هاتووه: داوا دەکەین پێشوازی لەو دەستپێشخەریەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکرێ.