"قسه‌كانی تره‌مپ وه‌ك وه‌ڕینی سه‌گه"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، له بایه‌خی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای كه‌مكرده‌وه كاتێك له میانی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا گووتی "كوریای باكوور وێران ده‌كه‌ین" و له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: "پیۆنگ یانگ وه‌ڵامی ئه‌و وتاره‌ی تره‌مپ ناداته‌وه‌و به "وه‌ڕینی سه‌گ" ناویبردووه".
سێشه‌ممه‌ی رابردوو تره‌مپ هێرشی توندی كرده‌سه‌ر پیۆنگ یانگ و به‌ڵێنیدا به ته‌واوه‌تی كۆریای باكوور وێران بكات ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڕه‌شه‌ی خسته سه‌ر ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها تره‌مپ گوتبووی: "سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئه‌ركی خۆكوژی خۆی و رژێمه‌كه‌ی ده‌ستپیكردووه".
به‌ڵام ری یۆنگ - هو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاتێك گه‌یشته نیویۆرك، له وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا گووتی: "ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ وه‌ك ئه‌و قسه‌یه كه ده‌ڵێ (سه‌گ ده‌وه‌ڕێ و كاروان تیده‌په‌ڕێ) و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت به ده‌نگی سه‌گ رووبه‌ڕووی رووداوی شۆكهێنه‌رمان بیرخه‌نه‌وه، ئه‌وه بێگوومان خه‌ونی سه‌گیش ده‌بینن".