"ئه‌وه‌ی دژی سه‌ربه‌خۆیی بێت دژی خودایه"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا محیه‌دین فارقینی، كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری باكووری كوردستانه و پێشتر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه زیندانیكراوه‌و ئیستا بۆ پاڵپشتیكردن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له باشووری كوردستانه.
مه‌لا محیه‌دین فارقینی به كوردستان 24 راگه‌یاند: "ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوه‌ستێته‌وه، دژی خودا وه‌ستاوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ك چۆن به گوێره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ر‌به‌خۆبوون مافی كورده، به پێی ئاینی ئیسلامیش سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌ت مافی كورده، بۆیه هه‌ر كه‌سێك دژی سه‌ربه‌خۆیی بوه‌ستێته‌وه، ئه‌وه دژی خودا وه‌ستاوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "نابێت هه‌ر كه‌سێك باوه‌ری به خودا و قوئانی پیرۆز هێنا بێت، دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوه‌ستیته‌وه. پێویسته هه‌موو كه‌سێك پشتگیریی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.