به فه‌رمی، چێڵسی رۆیشتنی كۆستای بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید راگه‌یاند
یانه‌ی چێڵسی به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا گه‌ڕانه‌وه‌ی دیێگۆ كۆستای بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21 ئه‌یلوولی 2017، یانه‌ی چێڵسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌فه‌رمی له باره‌ی فرۆشتنی دیێگۆ كۆستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گه‌یشتینه رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئیندیپێندێنتی بریتانیا، نرخی فرۆشتنی كۆستا به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه، به‌هۆی سزایه‌كه‌ی سه‌ر ئاتڵێتیكۆ تا قۆناخی دووه‌م ناتوانێت به‌شداریی هیچ یارییه‌كی لالیگا بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌كی له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجامنه‌داوه ده‌توانێت به‌شداریی یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی له خوله ئه‌ورووپاییه‌كان بكات.
كۆستای 28 ساڵ، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌رازیلییه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه، له هاوینی 2014 له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید روویكرده چێڵسی، له وه‌رزی 2014 ـ 2015 سه‌رلیستی گۆڵكارانی یانه‌كه‌ی گرت به تۆماركردنی 20 گۆڵ، وه‌رزی رابردووش 20 گۆڵی دیكه‌ی بۆ یانه‌ی بلووز تۆمار كرد، به‌ڵام هه‌ر نه‌یتوانی شوێنی خۆی له پێكهاته و دڵی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی بكاته‌وه.