وه‌زاره‌تێكى سعووديه وێنه‌يه‌كى شێوێندراوى پادشاى وڵاته‌كه‌يان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى خوێندن و په‌روه‌رده‌ى سعووديه كتێبێكى نوێى پرۆگرامى په‌روه‌رده‌ى بهچاپگهياندووه، به‌ڵام وێنه‌يه‌كى دهستكاريكراوى پادشا فه‌يسه‌ڵ عه‌بدولعه‌زيزى پادشاى كۆچكردووى وڵاتهكهيانى به‌سه‌ره‌وه‌يه كه بوونه‌وه‌رێكى نامۆ خراوه‌ته پاڵى له وێنه‌كه‌دا.
وه‌زيرى خوێندنى سعووديه ئه‌حمه‌د عيسا له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: ئه‌و هه‌ڵه‌يه مه‌به‌ستدار نه‌بووه و وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتى واژووكردنى په‌يمانێكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان تايبه‌ت به بڕيارنامهكانى كۆمه‌ڵايه‌تى و نيشتيمانى.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى سه‌رجه‌م كتێبه چاپكراوه‌كان كۆده‌كاته‌وه و دووباره چاپيان ده‌كاته‌وه و ليژنه‌يه‌كيش بۆ لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه پێكده‌هێنرێت.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دياره كه‌سايه‌تييه‌كى زنجيره فيلمى پاڵه‌وانى ئه‌ستێره‌كان بۆ گاڵته‌پێكردن و سوكاريهتيكردن دانراوه و وه‌زاره‌ته‌كه‌ى حكومه‌تيش ئه‌و هه‌ڵه‌يه‌ى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕيوه و به بێ وردبوونه‌وه له وێنه‌كه له‌سه‌ر به‌رگى پرۆگرامى خوێندن چاپيان كردووه.
#وزير_التعليم: تأسف الوزارة على الخطأ غير المقصود الذي ظهر في صورة التوقيع على ميثاق الأمم المتحدة بمقرر الدراسات الاجتماعيات والوطني pic.twitter.com/uIxWGhMkIG
— السعودية للأنباء ™ (@saudi_anbae) ٢١ سبتمبر، ٢٠١٧