كاتى راگرتنى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ريفراندۆم راگه‌يه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان ئاگادارى سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانى راگه‌ياندن و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى كرده‌وه كه كاتژمێر 12ى شه‌وى 22ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه بۆ راپرسى راده‌گيرێت.
له راگه‌يه‌ندراوى ژماره‌ى 19ى خۆي‌دا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، كۆميسيۆن رايگه‌ياندووه، هه‌ر لايه‌ن و ده‌زگا و ئامرازيكى راگه‌ياندن پابه‌ند نه‌بێت، كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى به پێى ياسا به‌ركاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و په‌يڕه‌وه‌كانى تايبه‌ت به راپرسى كۆميسيۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات.
كۆميسيۆن راشيگه‌ياندووه، كه ده‌بێت سه‌رجه‌م پۆسته‌ره‌كانى بانگه‌شه‌ى راپرسى نزيك له بنكه‌كانى تۆمارى ده‌نگده‌ران لابدرێت.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، راگرتنى بانگه‌شه ئه‌و سپۆتانه ناگرێته‌وه كه له لايه‌ن كۆميسيۆنه‌وه ئاماده‌كراوون بۆ رێنمايى چۆنێتى ده‌نگدان.