كۆمیسیۆنی باڵا كارئاسانی بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه رێوشوێنه‌كانی ده‌نگدان، ئاسانكاری تێدا كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به بتوانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، كۆمیسیۆنی باڵا، سێ مه‌رجی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ژین و ده‌یانه‌وێ به‌شداری ریفراندۆم بكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و كه‌سه ده‌بێت پێشتر هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت و ته‌مه‌نی له 18 ساڵ به‌سه‌ره‌وه بێت.
هه‌روه‌ها ناویشی له داتابه‌یسی دووه‌می كۆمیسیۆنی باڵادا هه‌بێت كه پشت به ژماره‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی به‌ستووه.
هاوكات هه‌نگاوه‌كانی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران روونكراوه‌ته‌وه، كه به پێنج هه‌نگاو ئه‌و كاره ده‌كرێت و رۆژانی 23-24-25ی ئه‌یلوول ناو تۆماركردن له رێگه‌ی لینكی e-voting.krd له وێبسایتی كۆمیسیۆن ده‌كرێته‌وه و لینكه‌كه ئه‌كتیڤ ده‌كرێت.