جارێكی دیكه له نێوان پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ردۆغان و لایه‌نگرانی یه‌په‌گه كێشه درووستبوو
K24 - هه‌ولێر:
جارێكی دیكه پاسەوانەکانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆری توركیا، په‌لاماری ژماره‌یه‌ك له نه‌یارانی سیاسه‌ته‌كانی توركیایان دایه‌وه‌و هێرشیانكرده‌وه سه‌ر ژماره‌یه‌ك چالاكوانی دژبه‌ری ئه‌ردۆغان.
شەوی ڕابردوو لە شاری نیۆیۆرکی و‌یلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا، پاسەوانەکانی ئەردۆغان هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک له‌و چالاكوانانه‌ی كه سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" بوون و دژی ئەردۆغان گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدابوو، چەند کەسێک لەو چالاکوانانە كه ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگەیان به ده‌سته‌وه بووه، كه‌وتنه‌به‌ر په‌لاماری پاسه‌وانه‌كان.
ئه‌و رووداوه له‌و هۆڵه‌دا روویدا كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان قسه‌ی تیدا ده‌كرد. له كاتی قسه‌كاندا ژمارەیەک چالاکوان ناڕەزاییان بەرامبەر بە قسەکانی و سیاسەتەکانی ده‌ربڕی و ئاڵای یه‌په‌گه‌یان به‌رزكرده‌وه.
له‌و كاته‌دا پاسه‌وانه‌كانی ئەردۆغان هێرشیان کردە سەریان و بە لێدان و پاڵپێوه‌نان له هۆڵەکە كردنیانه ده‌ره‌وه‌و یه‌كێك له چالاكوانه‌كانیش له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكییه‌وه ده‌ستگیركرا.
پێشتریش پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ردۆغان، له كاتی یه‌كه‌م دیداری نێوان سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له واشنتن هێرشیان كردبووه سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی دژی ئه‌ردۆغان، له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی توركیا له شاره‌كه خۆپیشاندانیان سازكردبوو.
YPG and YPG supporters protest Turkish president Erdogan in NYC pic.twitter.com/N4LMpvhbl0
— Mutlu Civiroglu (@mutludc) 21 September 2017