كاتی كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدانی بۆ راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد، كه بڕیاره رۆژی دوو شه‌ممه 25/9/2017 له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
به گوێره‌ی نووسراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، كه بۆ لقه‌كانی له ناوچه و پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك و دهۆك و خانه‌قین و خورماتوو و ده‌شتی نه‌ینه‌وای ناردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، رۆژی دوو شه‌ممه 25/9/2017 كاتژمێر 8:00ـی سه‌رله‌به‌یانی ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌راندا ده‌كرێته‌وه‌و تا كاتژمێر 6:00ـی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هاووڵاتیان ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
رۆژی پێنج شه‌ممه، 21/9/2017 كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند" كاتژمێر 12:00 شه‌وی 22/23/9/2017 بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم راده‌گیرێت و جگه له‌و پۆسته‌رانه‌ی كۆمیسیۆن كه بۆ زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی چۆنییه‌تی ده‌نگدان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌موو پۆسته‌ر و ریكلامه‌كانی دیكه له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كانی ده‌نگدان لاده‌درێن.