ریال مه‌درید له باره‌ی چاره‌نووسی پێكانه‌كه‌ی مارسێلۆ هاته ده‌نگ
.jpg)
یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی مارسێلۆی به‌رازیلی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و یاریزانه پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه و كێشه‌ی له پێی چه‌پی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 22 ئه‌یلولی 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گه‌ڕانه‌وه‌ی مارسێلۆ له پێكانه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كان و هیچ واده‌یه‌كی بۆ گه‌ڕانه‌وه و چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه له ماسولكه‌كانی پێی چه‌پی ئازار و كێشه‌ی هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ماركا، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه مارسێلۆ به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی تا مانگێكی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا، رۆژنامه‌نووسی ناسراوی ئیسپانیا (میلشور رۆیز) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مارسێلۆ ته‌نیا 2 هه‌فته له یاریگه‌كان داده‌بڕێت.
مارسێلۆی به‌رازیلی، له دوایین یاری خۆی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس تووشی پێكان بوو، له ئێستادا پێشبینی ئه‌وه كراوه كه مارسێلۆ له 3 یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر یانه‌كانی، (ئالاڤێس، ئیسپانیۆل و گیتافی) به‌شداریی نه‌كات.