میر ته‌حسین داوای به‌ڵێ له‌ ئێزدییه‌كان ده‌كات

میر ته‌حسین: ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی ئێزدییه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ ده‌كات
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

میری ئێزدییه‌كان له‌ عێراق و جیهان، له‌ په‌یامێكدا بۆ كوردانی ئێزدی له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، داوا ده‌كات به‌شدارییه‌كی كارا له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22/9/2017، میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كان له‌ عێراق و جیهان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له‌ هه‌موو كوردانی ئێزدی، به‌ ژن و پیاو و گه‌نج و پیرییه‌وه‌‌ له‌ ناوه‌وه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد، به‌شدارییه‌كی كارا له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن و به‌ به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن".

میر ته‌حسین گووتی: "رۆژی 25/9/2017 وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه‌ له‌ ژیانی ئیزدییه‌كان و كوردستانییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، بۆیه‌ بڕۆنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌ به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن".

میری ئێزدیان ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی ئێزدییه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ ده‌كات".