به ڤیدیۆ.. له كاتالۆنیا پشتیوانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كاتالۆنیای ئیسپانیا، دادگای ئه‌و وڵاته، هه‌موو رێوشوێنێكی له دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌كه گرتووه‌ته‌به‌ر.
وێڕای گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه و ده‌ستگیركردنی چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی هه‌رێمه‌كه، به‌ڵام كاتالۆنییه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژی 1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو، واتا پێنج رۆژ دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ن و له ئیسپانیا جیاببنه‌وه.
له نوێترین رێكاریشدا، داواكاری گشتی ئیسپانیا، سكاڵای یاسایی له دژی ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی خۆپیشانده‌ری كاتالۆنیا تۆماركردووه، كه داوای جیابوونه‌وه‌یان كردووه و له خۆپیشاندانه‌كانیشدا، درووشمی هوتافی جیابوونه‌وه و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییان گوتووه.
چالاكوانانیش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، داوا له كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، له دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیسپانیا بێته ده‌نگ و هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
پێشتریش حكوومه‌تی مه‌درید، له رێگه‌ی دادگای باڵاوه، وێبسایتی فه‌رمی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیای راگرت به‌و هۆیه‌وه‌ش، ده‌سه‌ڵاتدارانی كاتالۆنیا، ئه‌كاونتێكی تایبه‌تییان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرده‌وه.
له ئێستاشدا ئه‌كاونتی @ref1oct له تویته‌ر، وه‌ك ئه‌كاونتی فه‌رمی ریفراندۆمه‌كه‌ی كاتالۆنیا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و هه‌رێمه‌وه، به‌كارده‌هێنرێت.
هه‌رێمی كاتالۆنیا، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا و له چوار پارێزگای سه‌ره‌كی پێكدێت، كه بارسێلۆنای پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه، گیرۆنا، یێیدا و تاراگۆنایه.
ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به گویره‌ی ئامارێكی ساڵی 2016، نزیكه‌ی 7 ملیۆن و 523 هه‌زار كه‌سه، رووبه‌ڕه‌كه‌شی نزیكه‌ی 32 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا ده‌بێت.
بڕیاره هه‌رێمی كاتالۆنیا، رێككه‌وتی 1ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، واتا پێنج رۆژ دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له ئیسپانیا ئه‌نجام بدات.
Spain's Attorney General files a sedition lawsuit against the dozens of thousands at pro-referendum demonstrations pic.twitter.com/GUUJj5LEoA
— Help Catalonia (@CataloniaHelp2) September 22, 2017