شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە

هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان پێشنیازێکی نوێ دەخاتەروو

K24 - بەغدا

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و سەرەتاش لەگەڵ فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە.

بڕیارە ھەر ئەمڕۆ هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان پێشنیازێکی نوێ بۆ دواخستنی ریفراندۆم لەگەڵ شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ بە‌غدا، تاوتوێ بكات.

عەبدوڵڵا زەیدی، بەرپرسی دۆسییەی هەرێمی کوردستان لە هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان بە پەیامنێری کوردستان24 راگەیاند، ئامادەکاریی تەواویان بۆ پێشوازیکردن لە شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ بە‌غدا کردووە. گوتیشی، هاوپەیمانی نیشتمانی پێشنیازێکی نوێ بۆ دواخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئامادەکردووە و بڕیاریشە لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان تاوتوێی بکەین.

شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە