كۆنگرێسمانێكی ئەمریكی: دەوڵەتی كوردستان لە بەرژەوەندی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە

"ناوچەكە پێویستی بە وڵاتێكی میانڕەوی سوننەیە"

K24 - ھەولێر

گلێن گرۆسمان، كۆنگرێسمانی ئەمریكا رایگەیاند، دەوڵەتی كوردستان لە بەرژەوەندی ھەرێمی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دایە و رێگر دەبێت لە تەشەنەكردنی ھەژموونی ئێران.

گلێن گرۆسمان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ناوچەكە پێویستی بە وڵاتێكی میانڕەوی سونیی موسڵمانە لە نێوان ھەر یەكە لە ئێرانی شیعە و سووریای شیعەی عەلەوی، تا ھاوسەنگی ناوچەكە بپارێزێت.

ئەو كۆنگرێسمانەی ویلایەتی ویسكانسن، ئەنجامدانی ریفراندۆمی وەك دەسپێكی سەربەخۆی كوردستان بە ئەرێنی لەقەڵمدا و گوتی، ترسە مەزنەكە ئەوەیە ھەموو وڵاتە توندڕە و مەزھەبییەكانی شیعە لە ئێرانە و تا لوبنان بە عێراق و سووریاشە وە درێژ دەبنەوە و شەڕی سووریاش ھەر بە ھۆی ئەو لاسەنگیەی پارسەنگی ھێزە لە ناوچەكە، بە داعشیشەوە.