ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم: ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، رایده‌گه‌یه‌نێت ریفراندۆم دوانه‌خراوه و پرۆسه‌كه‌ش له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
لە ژمارەیەك میدیا و دەزگەی ڕاگەیاندن، لەسەر بنەمای نووسینێكی بەڕێز پاڤێڵ تاڵەبانی دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە گوایە پارتی و یەكێتی پاكێجی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەریتانیایان پەسەند كردووە و ڕیفراندۆم ئەنجام نادرێت.
بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەم هەواڵە هیچ ئەساسێكی نییە و دوورە لە ڕاستی و ڕیفراندۆم لە كاتی دیاریكراوی خۆی ئەنجام دەدرێت.
ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم