روونكردنه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌ له‌ وته‌بێژى پارتييه‌وه‌

پاش كه‌مێكى ديكه‌ بافڵ تاڵه‌بانى خۆى ته‌كزيبى ئه‌و راگه‌يه‌ندراوه‌ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

وته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان مه‌حموود محه‌ممه‌د له‌ باره‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى دواخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆييه‌وه‌، رايگه‌ياند، پاش كه‌مێكى ديكه‌ بافڵ تاڵه‌بانى خۆى ته‌كزيبى ئه‌و راگه‌يه‌ندراوه‌ ده‌كات.

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌

رونکردنەوەیەک لە وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

دوای بڵاوبوونەوەی راگەیاندراوێک بەناوی بەڕێز پاڤێڵ تاڵەبانی، کە باس لە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکات سەبارەت بە ریفراندۆم، لەکاتێکدا ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداری هیچ رێککەوتنێکی لەو جۆرە نین، پەیوەندیشمان کرد بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دڵنیایان کردینەوە کە شتێکی لەو بابەتە لەئارادانییە و، پاش کەمێکی دیکە بەڕێز پاڤێڵ تاڵەبانی خۆی تەکزیبی ئەو راگەیاندراوە دەکات..

مەحمود محەمەد

وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان

23ى ئه‌يلوولى 2017