فڕۆكەخانەی ھەولێر دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

"گەشتە ئاسمانییەكان بەردەوام دەبن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی ھەولێر دەنگۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، سبەی لەكاتی بەڕێوەچوونی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی گەشتە ئاسمانییەكان بەردەوام دەبن.

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "دەنگۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی ھەولێر راست نییە كە ھەندێك میدیای عێراقی بڵاویان كردووەتەوە".

گوتیشی: "دوای بڵاوبوونەوەی ئەمدەنگۆیە ناڕاستە، وەزیری گواستنەوەی عێراق و بەڕێوەبەری گەشتەكانی عێراق پەیوەندیان پێوەكردین و پەرۆش بوون بۆ بڵاوكردنەوەی ھەواڵی لەم جۆرە".

ئاشكرای كرد: "سبەی كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێت گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی ھەولێر بەردەوام دەبێت".