قۆناخەكانی داھاتووی شەڕی حەویجە بە ھەماھەنگی پێشمەرگە دەبێت

"لەسەر داوای سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەماھەنگی كراوە"
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

شاندێكی سوپای عێراق لەگەڵ ھێزەكانی پێشمەرگە لە كەركووك كۆبوونەوە، لەبارەی ھەماھەنگی بۆ شەڕی حەویجە، وەستا رەسووڵ، فەرماندەی میحوەری باشووری كەركووك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قۆناخەكانی داھاتووی شەڕی حەویجە بە ھەماھەنگی لەگەڵ پێشمەرگە ئەنجامدەدرێت و پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ راوەدونانی داعش یەك گیانن.

 جەختیشی كردەوە، ئەو ھەماھەنگییە لەسەر داوای خودی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە.

خاڵەکانی رێککەوتنەکەی سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنی حەویجە بەئامادەبوونی نوێنەری هاوپەیمانان واژووكرا.

1- پێشمەرگە رێگای هێرشبردن لەباشوری کەرکووکەوە بەروی سوپا دەکاتەوە

2- پێشمەرگە رێگا هاتنی ئاوارەکان دەکاتەوە

3- لەروی لۆجستییەوە هەرکاتێک سوپا پێویستی بەپێشمەرگەبێت هێزی بۆ زیاد دەکات

4- هێزی پشتیوانی و چەکی قورسی پێشمەرگە بەتۆپ باران بەشداری دەکات

5- بەپێی رێککەوتنەکە پێشمەرگە لەهیچ شوێنێک ناکشێتەوە کە ئێستا لێی جێگیرە.