"كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت"
K24 – واشنتن:
دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24، بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه ده‌ڵێت هیچ بژاره‌یه‌كی دیكه له به‌رده‌م عێراقدا نه‌ماوه جگه له دابه‌شبوون و هه‌رێمی كوردستانیش به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت.
نووره‌دین وه‌یسی دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه، كه ئێستا به سه‌ردانێك له باكووری ئه‌مه‌ریكایه، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنیدا له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی "فۆكس نیوز"دا گوتی: "ئێستا به كرده‌وه عێراق قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتوو نییه و هیچ بژاره‌یه‌كیش له به‌رده‌م عیراقدا نه‌ماوه، جگه دابه‌شبوون، هه‌رێمی كوردستانیش به‌ره‌و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت".
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "Defcon3" كه "كاسلین مه‌كفه‌رلاند" شرۆڤه‌كاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ناڵه‌كه و راوێژكاری هه‌ریه‌ك له رۆناڵد ریگن، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و هینری كیسنجه‌ر وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه، پێشكه‌شی ده‌كات، نووره‌دین وه‌یسی له باره‌ی شه‌ڕی موسڵه‌وه گوتی: "شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ئاسان نییه و سوپای عێراق ناتوانێت ئه‌و شاره به ئاسانی بگرێته‌وه".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌شداری پێشمه‌رگه له ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، گوتی: "هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی كوردستان به‌ڵێنیانداوه هاوكاری سوپای عێراق بكه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق زۆر دژایه‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئاماده نییه چه‌كی پێویستیشی بۆ بنێرێت".
له چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا "VOA"، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كوردستان 24، له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، گوتی : "بوونی گه‌نده‌ڵی هه‌رگیز پاساو نییه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و پاساوه بێت پێویسته سه‌ربه‌خۆیی له زۆر وڵاتی دنیادا بسه‌نرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ربه‌خۆیی مافێكی ره‌وای كورده و پێویسته هه‌موو هێزو لایه‌نه‌كان كاری بۆ بكه‌ن، نه‌ك بكرێته هۆكارێك بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كدی له‌ناوخۆدا".