ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: سبه‌ینێ ئه‌و رۆژه‌یه كه‌ساڵانێكی زۆره چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریدا، رایگه‌یاند: "سبه‌ینێ ئه‌و رۆژه‌یه كه‌ساڵانێكی زۆره چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كه ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ رۆژنامه‌وانان قسه ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌و رووداوه مێژووییانه كرد، كه یوونه هۆسی دابه‌شكردنی كوردستان و باسی قۆناغی پاش رووخانی رژێمی سه‌دام حسێنی كرد و گووتی: "به‌داخه‌وه ئه‌و فه‌رهه‌نگ و بیركردنه‌وه‌ی كه حوكمی عێراقی گرته ده‌ست هیچ ده‌رگایه‌كی نه‌هێشته‌وه‌و بۆیه گه‌لی كوردستان ده‌بوو به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه رێگه‌یه‌كی دیكه بدۆزێته‌وه و ریفراندۆم ئه‌و رێگایه كه ده‌بوو زۆر به لۆژیكی له ناوه‌وه‌ی عێراق و ده‌ره‌وه مامه‌ڵه‌ی بكردایه".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئێستا له به‌رده‌م ئه‌وه‌داین بچینه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ئه‌و مافه‌ی خۆمان موماره‌سه بكه‌ین، خه‌ڵك ئازادانه بچێت ده‌نگی خۆی بدات، به‌ڵام ئه‌وه كارێكی خراپه كه رێگه نه‌درێت ئه‌و مافه‌ی خۆمان به‌كاربهێنین، چونكه سه‌ربه‌خۆیی حه‌قه و مافێكی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه".