به‌هۆی ناكۆكی باڵه‌كان و فشاره‌كانی ئێران یه‌كێتی هه‌وڵی دواخستنی ریفراندۆم ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ريه‌ك له مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى ئه‌و حزبه و فراكسيۆنى يه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان و جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆسره‌ت ره‌سوڵ بڕياريان له‌سه‌ر به‌شداريكردن له ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان داوه، به‌ڵام ماوه‌ى دوو رۆژه ئۆرگان و به‌رپرسانى ئه‌و حزبه راگه‌يه‌ندراو و لێدوانى جياجيا له دژى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ده‌ن و به راى چاودێرانيش هه‌ڵوێستى نوێى يه‌كێتى بۆ كاريگه‌رييه‌كانى هه‌ژموون و سياسه‌تى ئێران له‌سه‌ر ئه‌و حزبه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، یه‌كێك له‌و لایه‌نه سه‌ره‌كیانه بوو، كه له كۆبوونه‌وه‌ی 7ـی حوزه‌یرانی رابردوو، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا له 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ڵوێسته‌كانى يه‌كێتى بووه‌ته مايه‌ى نيگه‌رانى له شه‌قامى كورديدا و به راى چاودێرانى دۆخه‌كه ده‌نگده‌ر و ئه‌ندامانى يه‌كێتى هێشتا به‌رچاويان روون نييه كه حزبه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه يان دژى ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌وه‌ستێته‌وه. شپڕزه‌يى و راڕايى له هه‌ڵوێسته‌كانى يه‌كێتيدا گه‌يشتووه‌ته ئاستێك كه ئۆرگان و مه‌ڵبه‌ند و كه‌سايه‌تييه‌كانى يه‌كێتى هه‌ر يه‌كه‌يان به جيا هه‌ڵوێستێك ده‌رده‌بڕێت.
لاهور تاڵه‌بانى دژى ريفراندۆمه
به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی زۆر و به‌رده‌وامی باڵه‌كانی ناو ئه‌و حزبه، به‌رده‌وام ناڕوونی له هه‌ڵویسته‌كانیان به‌رامبه‌ر ریفراندۆم به‌دیكراوه‌و باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی كه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و به كرده‌یی لاهور شێخ جه‌نگی سیاسه‌ته‌كانیان هه‌ڵده‌سوڕێنی، هیچ هه‌وڵێكیان بۆ ریفراندۆم له ناوچه‌كانی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیان نه‌داوه و ته‌نانه به‌هۆی لاهوری برازای جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه ئێستا بۆ چاره‌سه‌ر له ئه‌ڵمانیایه، له‌وه‌ته‌ی بڕیاری ریفراندۆم دراوه، وه‌ك چاودێران ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن، به كرده‌یی دژایه‌تی پرۆسه‌كه ده‌كرێت و ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی یه‌كێتی به نه‌يارى سه‌ره‌كی ریفراندۆم ده‌بينرێت و به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته شوێن سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ميدياى يه‌كێتى رووماڵى كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانى سه‌ربه‌خۆيى نه‌كرد
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فشاره به‌رده‌وامه‌كانی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و حزبه فره باڵه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك باڵی ده‌ستڕۆیشتوو كه داهات و هێزی ئه‌منی و راگه‌یاندن و دامه‌زراوه‌كانی حزبه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، نه‌یه‌نه ناو پرۆسه‌ی بانگه‌شه و كاركردن بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم و له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌ركه‌وت، كه راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی كه له لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاراسته ده‌كرێن، جگه له ریكلامه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، هیچ كاتێكيان بۆ ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵ و وتار و ئاهه‌نگ و چالاكیانه ته‌رخان نه‌كرد كه بۆ پاڵپشتی له ریفراندۆم ساز ده‌كران. ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسته دژبه‌ر و ناڕوونه‌ی میدیاكانی یه‌كێتی، لای زۆرێك له رووناكبیر و كادیرانی خواره‌وه‌ی حزبه‌كه بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن، چونكه به‌رده‌وام له نووسین و لێدوانه‌كانی پێشوویاندا، یه‌كێتیان وه‌ك پێشه‌نگی كاروانی مافی چاره‌ی خۆنووسین ناوده‌برد و شانازیان پێوه‌ده‌كرد.
كوردستانى نوێ گاڵته‌ى به پرۆسه‌كه ده‌كرد
جگه له‌وه له رێگه‌ی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌كێتییه‌وه گاڵته به پرۆسه‌كه ده‌كراو زۆربه‌ی وتاره‌كان بۆ ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و تانه‌دان له‌و پرۆسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه ته‌رخانكرابوو.
له په‌يجى بافڵ پڕوپاگه‌نده‌يه‌ك بڵاوكرايه‌وه
له نوێترين پێشهاتيدا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانى سكرتێرى سكرتاريه‌تى مام جه‌لال له رێى فه‌يسبووكه‌وه وتارێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياندبوو، كه يه‌كێتى و پارتى بڕياريانداوه ريفراندۆم دوابخرێت.
دوا به‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌يامه له ميدياكاندا، ناوبراو نووسينه‌كه‌ى سڕييه‌وه و به‌دواى ئه‌ويشدا هه‌ريه‌ك له وته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم و وته‌بێژى يه‌كێتى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره (له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه له به‌غدا سازيكرد) وه‌ڵاميان دايه‌وه و ره‌تيانكرده‌وه ريفراندۆم دواخرابێت. هاوكات بافڵ تاڵه‌بانى روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند، كارمه‌ندێكى نووسينگه‌كه‌ى به هه‌ڵه ئه‌و پۆسته‌ى كردووه.
بافڵ تاڵه‌بانى كه كوڕى مام جه‌لاله ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه پێويسته هه‌رێمى كوردستان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بدات.
مه‌كته‌بى رێكخستنى يه‌كێتى ده‌ڵێت با ريفراندۆم دوابخرێت
هه‌روه‌ها مه‌كته‌بى رێكخستنى يه‌كێتى به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا داوا ده‌كات ريفراندۆم دوابخرێت و مل بدرێت به داواكارى و پێشنيازى وڵاتانى بيانى بۆ دواخستنى ريفراندۆم.
هه‌روه‌ها هاتوو: "ئەمڕۆ لەسەر ریفراندۆم و دەرەنجامەکانى زۆرترین قسە کراوە، بەڵام ئەو بەدیلانەى لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە خراوەتەڕوو بۆ دواخستنى ڕیفراندۆم لە ژێر چاودێریى نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە هەنگاوێکى باش دەزانین".
مه‌لا به‌ختيار ده‌ڵێت با ده‌ستپێشخه‌رى وڵاتان قبوڵ بكرێت
هه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى مه‌لا به‌ختيار روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا رايگه‌ياندووه، كه پێشنيازى دواخستنى ريفراندۆميان خستووه‌ته به‌ر ده‌ست مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
مه‌لا به‌ختيار نووسيويه‌تى: "میدیاكان بەناوی بافڵ تاڵەبانییەوە بڵاویانكردووه‌تەوە گوایە یەكێتی و پارتی لەسەر دواخستنی ریفراندۆم و قبوڵكردنی بەدیلی نەتەوەیەكگرتووەكان رێكەوتون ئەم هەواڵە بە هەڵە بڵاوكراوەتەوە".
ئەوەش هاتووە: "راستییەكەی ئەوەیە كە یەكێتی پێیوایە لەبەر بارودۆخی جیهان و ناوچەكە و عیراق و كوردستان و رەچاوكردنی دەستپێشخەرییەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان و دەوڵەتانی دۆست پێویستە و لەخزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییەكانی گەلەكەمان".
مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى له كه‌ركووك دژى ريفراندۆمه
ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی یه‌كێتی له كاتێكدایه، له سه‌ره‌تاوه پارتی داوای له‌و حزبه كردووه له توانای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له پارێزگاكه بكۆڵنه‌وه‌و پاشتر پارێزگاری كه‌ركووك، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه له كه‌ركووكیش ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی له نێویاندا، ئاسۆ مامه‌ند و ره‌فعه‌ت عه‌بدولڵا و چه‌ند كه‌سیكی دیكه، هه‌وڵی دواخستنی ریفراندۆمیان له شاره‌كه‌دا داوه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "هه‌لومه‌رجی شاره‌كه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گونجاو نییه".
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى ئاڵۆزييه‌كانى ناو يه‌كێتى، ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك له هێزى ئاسايشى يه‌كێتى چوونه سه‌ر لقى كه‌ركووكى كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى كوردستان و رێگرييان له‌وه كرد، پێداويستييه‌كانى ده‌نگدان به‌سه‌ر بنكه‌كانى ده‌نگداندا دابه‌ش بكرێت.
قوباد تاڵه‌بانى بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه
له لایه‌كی دیكه‌وه قوباد تاڵه‌بانی كه جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانه، له ئاستی ناوخۆییدا هیچ هه‌نگاوێكی به ئاراسته‌ی كاركردن بۆ ریفراندۆم هه‌ڵنه‌گرتووه‌و جگه له نووسینی وتارێك له رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌و رووه‌وه، دووره‌په‌رێز بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، قوباد تاڵه‌بانی له ژێره‌وه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به وڵاتانی دیكه راسپێردراوه تا ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌دریت.
يه‌كێتى چى ده‌وێت
سه‌رچاوه باوه‌رپێكراوه‌كه‌ی كوردستان 24 ده‌ڵێت: "ئه‌و ناكۆكی و ناڕوونییه‌ی باڵه‌كانی یه‌كێتی تا رۆژی هه‌ینی 22/9/2017 به‌و شێوه په‌رتوبڵاوه به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی سووربوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانیان بینیووه و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نزیكبووه‌ته‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نگدانی كوردستانیان ده‌ستیپیكردووه، شه‌وی رابردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكردووه‌و داوایان كردووه ریفراندۆم دوابخرێت".
رزگار عه‌لى: يه‌كێتى به داواى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رازييه
له‌وباره‌یه‌وه رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش به میدیا ناوخۆییه‌كانی گوتبوو "یه‌كێتی به پێشنیازی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ دواخستنی ریفراندۆم رازی بووه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داواكراوه ریفراندۆم دوابخرێت".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، په‌یامێكیان ئاراسته‌ى بارزانى كردووه، تا به‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه رازی ببێت كه بۆ دواخستنی ریفراندۆم پێشكه‌شكراون و په‌یوه‌ندیشیان به پارتی دیمكراتی كوردستان كردووه‌و له‌وباره‌وه گفتوگۆیان كردووه تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم دوابخرێت و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی قبووڵ بكرێت".
وه‌ڵامى پارتى توند بووه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه باوه‌رپێكراوه‌كه‌ی كوردستان 24، پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌و داخوازی و پاشه‌كشییه‌ی یه‌كێتی زۆر توند بووه و به یه‌كێتیان راگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ته‌نها له هه‌ولێر كرابێت، دواناخرێت و ئه‌نجام ده‌درێت".
دواتر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، داوایانكردووه ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌كرێت با له كه‌ركووك نه‌كرێت و له كاتێكی دیكه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
پارێزگارى كه‌ركووك پشتيوانى ريفراندۆم ده‌كات
له‌وباره‌یه‌وه نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی و پارێزگاری كه‌ركووك، هه‌ڵوێستێكی جیاوازی هه‌بووه‌و پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركووك ده‌ربڕیوه‌و داوایكردووه كه نابێت له كه‌ركووك دوابخرێت. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له شاری كه‌ركووك، لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئاماده‌بوونی پارێزگاری كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا و هه‌ريه‌ك له پارتى، يه‌كگرتووى ئيسلامى، حزبى شيوعى، حزبى زه‌حمه‌تكيشان و پارێزگاری كه‌ركووك، له دژى هه‌وڵى دواخستنی ریفراندۆم بوون له پارێزگاكه‌ياندا.
خۆتان ساغ بكه‌نه‌وه
دواین هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌بووه كه "ئه‌گه‌ر دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمن، بچن خۆتان ساغبكه‌نه‌وه و له راگه‌یه‌نراوێكدا هه‌ڵویستی خۆتان روونبكه‌نه‌وه".
په‌يامى نوێى پارێزگارى كه‌ركووك
ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ 23/9/2017 نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك، له په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵكی پاریزگای كه‌ركووك، دوایان لێده‌كات "رۆژی دووشەممە 25-9-2017 بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، هەموو ئامادەکارییەک کراوە و من ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی قسەم کرد، هەموو ئامادەکارییەک کراوە، سندووقەکان لەو شوێنانە دەبێت کە پێشتر خەڵک دەنگی لێداوە. لەبەر ئەوە هەر کەسێک بچێتەوە بۆ ئەو شوێنەی دەنگی لێداوە لە ساڵی 2014 ده‌نگی لێداوه".
له دریژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا گوتوویه‌تی: "ئەمە رۆژێکی مێژووییە بە نیسبەت خەڵکی کەرکووک و کوردستان، ئەمە هی حیزب نییە هی شەخس نییە و هی خەڵکی کوردستان و داهاتووی کوردستانە ، هەندێجار خەڵک ترس و دڵەڕاوکێ دەهێننە ئاراوە کەرکووک لە هەموو کاتێک ئارامترە و هیچ مەترسییەک لەسەر کەرکووک نییە، ئەو کەسانەی ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەکەنەوە، قەت نەیانویستووە کەرکووک رای خۆی هەبێت لەم پرسانەدا و نەیانویستووە کەرکووک ئارامی تێدا بێت. بەڵکو پێیان خۆشە ئارامی کەرکووک تێکبچێت".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت: من جارێکی دیکە داوا لە هەموو خەڵکی کەرکووک دەکەم بەبێ جیاوازی لە نەتەوە و دین و حیزب و ئینتیمای سیاسی بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان تۆمار بکەن وەک وەفایەک بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی کەوا کەرکووکیان لە داعش پاراست، کەرکووکیان پاراست لەوەی هێزی دیجلە بێتە ناوی و وایانکرد ئێمە هەموومان بتوانین لە کەرکووک بمێنینەوە و هەوڵبدەین بۆپێشخستنی و خزمەتکردنی. من هیوادارم هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لە ئەنجام دانی گشتپرسی نەبێت".
پاریزگاری كه‌ركووك ده‌ڵێت :"ئەم راپرسییە هی خەڵکە، خەڵک بڕیار دەدات بچێ دەنگ بدات یان نەیدات، هەموو حیزبە سیاسییەکان ئەوانەی پشتیوانیان لە گشتپرسی کردووە، پشتیوانی ئەنجامدانی ریفراندۆمیان لە هەموو کوردستان کردووە، لە پەیڕەو و پلانیاندا نووسراوە کە بڕیاریانداوە لە گشتپرسی بەشداربن و گشتپرسی لە هەموو کوردستان بکرێت بە ناوچە دابڕاوەکانیشەوە، ئەمە بڕیاری حیزبی هەموو حیزبییەکانیشە و ئەمەیان روونکردووەتەوە بۆ ئەندامەکانیان و بۆیە پشتیوانی‌یان لێکراوە کە پشتیوانی ریفراندۆمیش بن لەبەر ئەوەی لەم شوێنانەش بکرێت".