كۆميسيۆن: %72.16ى ده‌نگده‌ران به‌شدارى ريفراندۆميان كردووه
له 72 كاتژمێرى داهاتوودا ئه‌نجامى ره‌سمى راده‌گه‌يه‌ندرێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له كوردستان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ورده‌كارى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران و ئه‌نجامى به‌رايى راپرسى خسته‌ڕوو.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا راگه‌يه‌ندراوى ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران خوێندرايه‌وه، كه ده‌قه‌كه‌ى به‌م جۆره‌ى خواره‌وه بوو:
يه‌كه‌م: 3 مليۆن و 985 هه‌زار و 120 كه‌س مافى ده‌نگدانيان هه‌يه له سنوورى هه‌رێم و ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزى پێشمه‌رگه بوون له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم.
دووه‌م: ژماره‌يه‌كى زۆر له كوردستانيانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم تۆمارى ده‌نگدانيان نه‌بوو، له كه‌مپه‌كان و ناو شاره‌كانى هه‌رێم نيشته‌جێ بوون و ئه‌مڕۆ له ده‌نگدان به‌شدار بوون ژماره‌يان به‌م جۆره بووه: 497 هه‌زار و 190 ده‌نگده‌ر بوون.
سێيه‌م: ده‌نگده‌رانى هه‌نده‌ران تۆمارى فه‌رميان له‌به‌ر ده‌ست نه‌بووه و 98 هه‌زار و 945 ده‌نگده‌ر بووه.
چواره‌م: به پێى ئه‌و داتايانه‌ى سه‌ره‌وه 4 مليۆن و 581 هه‌زار و 255 كه‌س مافى ده‌نگدانيان هه‌بووه.
پێنجه‌م: ژماره‌ى به‌شدارانى پرۆسه‌كه 3 مليۆن و 305 هه‌زار و 925 كه‌س بووه، كه به رێژه‌ى %72.16 بووه و به‌شدارى پرۆسه‌كه‌يان كردووه.
كۆميسيۆن روونيشيكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌متر له 72 كاتژمێر ئه‌نجامى ره‌سمى رابگه‌يه‌نن.