رووسيا: كيم جۆنگ ئون نايه‌وێت وه‌ك قه‌زافى به‌سه‌ر بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، توندكردنى سزاكانى سه‌ر كۆرياى باكوور قه‌يرانه‌كه چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. كيم جون ئونگ ده‌يه‌وێت وه‌ك قه‌زافى لێ نه‌يه‌ت بۆيه خۆى پڕچه‌ك ده‌كات.
رووسيا داواشيكردووه، هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لايه‌ك بگه‌نه چاره‌نووسێكى گونجاو بۆ ئه‌وه‌ى بيۆنگ يانگيش پێى رازى بێت و ده‌سته‌به‌رى ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى بكات.
به‌ڕێوبه‌رى به‌شى كاروبارى بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى چه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ميخائيل ئوليانۆڤ، رايگه‌ياند، بۆچى كۆرياى باكوور خۆى پڕچه‌ك ده‌كات؟ واى تێده‌گه‌م هۆكاره‌كه‌ى پرسێكى ساده‌يه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كۆرياى باكوور له ئاسايشى خۆى ده‌ترسێت.
هه‌روه‌ها گوتى: كۆرييه‌كان بينيان چى له‌گه‌ڵ قه‌زافى كرا و ئه‌و بانگه‌وازه‌شيان بيست كه بۆ شكستهێنانى رێككه‌وتنى ناووكى ئێران له ئارادايه، ئێستاش مانۆڕى گه‌وره له نزيك كه‌ناراوه‌كانى ئه‌نجام ده‌درێن، بۆ بێزاركردنى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور و هه‌نگاونانى به ئاراسته‌ى هه‌ڵه‌دا هۆكارى ئه‌وه‌ن ئه‌و وڵاته بير له په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه مووشه‌كييه‌كانى بكاته‌وه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، بيۆنگ يانگ دركى به‌وه كردووه، كه باش‌ترين ئامراز بۆ پاراستنى ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ناووكييه.
ئوليانۆڤ ئه‌وه‌شى گوت: سزاكان چاره‌سه‌ر نيين، پشتبه‌ستنى ئه‌مريكييه‌كان به سه‌پاندنى سزا ده‌مانگه‌يه‌نێته رێگه‌يه‌كى داخراو. هه‌ربۆيه باش‌ترين رێگه چاره ئه‌وه‌يه به دواى چاره‌سه‌رێكدا بگه‌ڕێين كه كۆرياى باكوور دڵنيا بكاته‌وه و ترسى نه‌مێنێت.