ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ریفراندۆم راده‌گه‌یه‌نرێت
باشووری کوردستان
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی به‌رايى ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، كاتژمێر 4:30 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی به‌رايى ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت.
رۆژی 25/9/2017 له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه چوو.
دوای داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان، كۆمیسیۆن رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی كه‌متر له 72 كاتژمێردا ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم راده‌گه‌یه‌نین".