"هاری كه‌ین له كریستیانۆ باشتره"
دوای ئه‌وه‌ی هاری كه‌ین، هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام شه‌وی رابردوو له چامپیۆنزلیگ له دژی یانه‌ی ئاپۆیلی قوبرسی هاتریكی تۆمار كرد، راهێنه‌ری یانه له‌نده‌نییه‌كه ستایشی هاری كه‌ینی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و یاریزانه له كریستیانۆ باشتره.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، لێدوانێكی ماوریسیۆ پۆچیتینیۆی راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام هۆتسبێرزی ئینگلیزی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هاری كه‌ین له ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید باشتره.
پۆچیتینیۆ ده‌شڵێت: راسته كریستیانۆ یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان، به‌ڵام له ئێستادا ئاستی هاری كه‌ین باشتره، چونكه ته‌مه‌نی له كریستیانۆ بچووكتره.
هاری كه‌ین له دوو یاری رابردووی له چامپیۆنزلیگ 5 گۆڵی تۆمار كردووه، له كاتێكدا كریستیانۆ 4 گۆڵی كردووه و له یاریی داهاتووی چامپیۆنزلیگیش ئه‌م دوو یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام زیاتر به باڵای هاری كه‌ین دا هه‌ڵده‌دات و ده‌ڵێت: باشترین ئه‌ستێره‌ی جیهان لای من هاری كه‌ینه، چونكه ئه‌و توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و به‌هره‌مه‌ندێكی بێوێنه‌یه.
هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له 2017 توانیویه‌تی 6 هاتریك تۆمار بكات، له كاتێكدا پێشتر له هه‌موو ژیانیدا 3 هاتریكی تۆمار كرد بوو، له ڕووی ژماره‌ی گۆڵه‌كانیشی له 2017 پێش كریستیانۆ كه‌وتۆته‌وه و به‌ڵام له دوای مێسی دێت.