نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دژى له‌سێداره‌دانى به كۆمه‌ڵ له عێراق هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به توندى دژايه‌تى خۆى بۆ بڕيارى له‌سێداره‌دانى به كۆمه‌ڵ ده‌ربڕى كه له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقه‌وه به تۆمه‌تى تيرۆر ئه‌نجامده‌درێت.
ستيڤان ديوجاريك، وته‌بێژى ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنيۆ گوتيريس، رايگه‌ياند، سكرتێرى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به توندى دژى له‌سێداره‌دانى 42 تۆمه‌تباره به كرده‌وه‌ى تيرۆريستى له لايه‌ن عێراقه‌وه.
دوجاريك له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجاميدا گوتيشى: سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌و بڕوايه‌دايه ناكرێت قوربانيانى تاوانه‌كان له ياد بكرێن، كه ئه‌ندامانى داعش و قاعيده و گرووپه تيرۆريستييه‌كانى ديكه ئه‌نجاميانداوون، به‌ڵام پێويستيشه ده‌سته‌به‌رى سزاى ئه‌و تاوانانه بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: سكرتێرى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام نه‌يارى سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دانه.
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه دێت، كه وه‌زاره‌تى دادى عێراق، رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، رايگه‌ياند، سزاى له‌سێداره‌دانى به كۆمه‌ڵيان ده‌رهه‌ق به 42 تاوانباركراو به تاوانه‌كانى تيرۆر جێبه‌جێ كردووه.
جێى ئاماژه‌يه هێزه‌كانى عێراق له دواى پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر هه‌زاران كه‌سيان به تۆمه‌تى ئه‌ندامێتى و لايه‌نگرى بۆ داعش ده‌ستگيركردووه و له ژێر لێكۆڵينه‌وه‌دان.