پارێزگاری كه‌ركووك: ملكه‌چی بڕیاره‌كانی سه‌لیم جبوری و عه‌بادی نابین

"رێگه‌ ناده‌ین هیچ هێزێك بێته‌ ناو كه‌ركووكه‌وه‌"

K24 - هه‌ولێر:

نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك له‌ كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هێنانه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: "ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی نابین و رێگه‌ به‌ هیچ هێزێكیش ناده‌ین بێ ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی ئه‌منی بیته‌ ناو كه‌ركووكه‌وه‌".

ئه‌و قسانه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ په‌رله‌مانی عێراقی داوای له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد، سوپای عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ركووك.