قۆناغى دووه‌مى شه‌ڕى حه‌ويجه ده‌ستيپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
هێزه عێراقييه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ينى ئۆپراسيۆنى كۆنترۆڵكردنى حه‌ويجه‌يان له باشوورى رۆژئاواى كه‌ركووك ده‌ستپێكرد.
سوپا و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له 20ى ئه‌م مانگه‌وه به چه‌ند قۆناغێك ده‌ستيان به پێشڕه‌وى كردووه به‌ره‌و سه‌نته‌رى قه‌زاى حه‌ويجه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ستپێكردنى قۆناغى دووه‌مى ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى راگه‌ياند.
گوتيشى: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له ئۆپراسيۆنه‌كانمان بۆ كۆتايهێنان به مه‌ترسى و داگيركارييه‌كانى داعش.
حه‌ويجه ده‌كه‌وێته باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك و ناوه‌ندى قه‌زاكه و چوار ناحييه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدان.
عه‌بدولئه‌مير ياروڵڵا فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه‌كه رايگه‌ياند، هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ركه‌وتوومان ئه‌نجامدا و توانرا ژماره‌يه‌ك گوندى سنوورى ناحيه‌ى عه‌باسى كۆنترۆڵبكرێنه‌وه.
قۆناغى دووه‌م تايبه‌ته به كۆنترۆڵكردنى ناحييه‌كانى ره‌شاد و رياز و عه‌باسى و گونده‌كانى ده‌وروبه‌ريان.