یاسای نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای هه‌نگاوی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، كاریگه‌رییه سیاسییه‌كانی ده‌ركه‌وتوون و پێشتر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ش، زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، له‌گه‌ڵیدا نه‌بوون و دژی ئه‌و پرۆسه‌یه بوون، به‌ڵام یاسای نێوده‌وڵه‌تی و رای شاره‌زایانی بواره‌كه و رووداوی پێشینه‌ی میژوویی، پاڵپشتی ریفراندۆمه‌كه‌یان ده‌كرد.
له ریفراندۆمه‌كه‌دا 92.7%ی به‌شداربووان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ره‌به‌خۆیی دا، ئه‌یمه‌ن سه‌لامه، مامۆستای سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، رایده‌گه‌یه‌نێت، یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و مافه‌ی به گه‌لان داوه بڕیار له چاره‌سه‌رنووسی خۆیان بده‌ن.
ئه‌و یاساناسه میسرییه، بۆ وێبسایتی "الحره" رایگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان هه‌ر سێ كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌وڵه‌ت، ئه‌وانیش، گه‌ل، هه‌رێم و حكوومه‌ته، كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی.
ئه‌یمه‌ن سه‌لامه ده‌ڵێت: "مافی گه‌لانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌ندی یه‌كه‌می میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان هاتووه".
ئه‌و شاره‌زا میسرییه ده‌شڵێت: "هه‌مان حاڵه‌تی وه‌كو ریفراندۆمی كوردستان، پێشتر دادگای نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری كردووه، وه‌كو كه‌یسته‌كانی نامیبیا و بیابانی رۆژئاوا".
هه‌رچه‌نده پێشتر دادگای فیدرالی عێراق پرۆسه‌كه‌ی به ناده‌ستووری وه‌سف كرد و په‌رله‌مانی عێراقیش له دژی پرۆسه‌كه ده‌نگیدا، به‌ڵام ئه‌وانه نه‌بوونه كۆسپ له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه‌ی.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش، وڵاتانی توركیا و ئێران، دژایه‌تی خۆیان بۆ پرۆسه‌كه راگه‌یاند و بڕیاریشیانداوه له دژی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه، چه‌ند سزایه‌ك به سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنن.
ئه‌یمه‌ن سه‌لامه روونیشی ده‌كاته‌وه، مافی گه‌لانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێك له دژی ده‌ربكه‌ن و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌یان قه‌ده‌غه كردبێت.
سه‌باره‌ت به كه‌یسی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌و شاره‌زایه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هیچ بڕیارێكی له دژی ده‌رنه‌كردووه و ته‌نها راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش نابێته بڕیار.
پێشینه‌ی مێژوویی
له جیهانی عه‌ره‌بیدا، دوو حاڵه‌ت هه‌ن كه پێشتر هه‌مان پرۆسه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌بێ هیچ ململانێ و ئاڵۆزییه‌كی چه‌كداری، ئه‌وانیش جیبۆتی و كۆمۆرۆس "جزر القمر"ن، هه‌ردوو ریفراندۆمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه ئه‌نجامدران، له ساڵی 1991یشه‌وه تا ئێستا، 26 ریفراندۆم به بڕیاری تاكلایه‌نه ئه‌نجامدراون.
ئه‌و ئه‌كادیمییه میسرییه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، شاره‌زایانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، له باره‌ی به‌های یاسایی و دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی، بوونه‌ته دوو به‌ش، ریفراندۆمه‌كه‌ی كوردستانیش، ده‌بێته هۆی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت.
ئایا ده‌وڵه‌تێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نرێت؟
هاردین لانگ، توێژه‌ری دیاری ناوه‌ندی پێشكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكی، به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، به وێبسایته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی نوێ، په‌یوه‌سته به ئامانجی ریفراندۆمه‌كه.
كاترین كۆلین، وانه‌بێژی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له واشنتنیش هه‌مان بۆچوونی لانگی هه‌یه و ئاماژه به راپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی برۆكینگز ده‌كات، ئه‌نجامی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ریفراندۆمه‌كان، وه‌ك ئامرازێكی ستراتیژی به‌كارده‌هێنرێت، بۆ ده‌ستپێكی گفتوگۆی نوێ.
به بۆچوونی تاریق حه‌رب، یاساناسی عێراقی، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، ده‌كه‌وێته سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، به گوێره‌ی به‌ندی حه‌وته‌می میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
روونیشی ده‌كاته‌وه، له رووی یاساییه‌وه نه حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی و نه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ناتوانن هیچ كارێك بكه‌ن، دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تیش پرسێكی بنه‌ڕه‌تی نییه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.