عەرەبەکانی دەڤەری زوممار دژی بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراقن

داوا دەكەن پەرلەمانی عێراق دەست لە ئەجندای وڵاتان ھەڵگرێت

K24 - زوممار

دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێکی لە دژی هەرێمی کوردستان دەرکرد، بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، عەرەبەکانی دەڤەری زوممار ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی عێراق رەتدەکەنەوە و داوا دەکەن پەرلەمان دەست لە جێبەجێکردنی ئەجندای وڵاتانی بیانی هەڵبگرێت.