ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سكرتێرى په‌رله‌مان و دوو په‌رله‌مانتارى يه‌كێتى په‌سند كرا
K24 – هه‌ولێر:
له دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستاندا، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى هه‌ريه‌ك له سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان فه‌خره‌دين قادر و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان فه‌رهاد سه‌نگاوى و گۆران ئازاد له فراكسيۆنى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان په‌سند كرا.
ئه‌مڕۆ دانيشتنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك ئه‌نجامدرا.
له دانيشتنه‌كه‌دا به ده‌نگى 49 په‌رله‌مانتار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى فه‌خره‌دين قادر له پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مان په‌سند كرا.
هه‌روه‌ها ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى فه‌رهاد سه‌نگاوى به ده‌نگى 47 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا.
له بڕگه‌يه‌كى ديكه‌ى دانيشتنه‌كه‌دا داواكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى گۆران ئازاد له فراكسيۆنى يه‌كێتى به ده‌نگى 52 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا.
هه‌روه‌ها ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى رێواس فايه‌ق له ليژنه‌ى وزه به ده‌نگى 57 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا و 4 په‌رله‌مانتاريش له دژى بوون.
له بڕگه‌يه‌كى ديكه‌دا رێواس فايه‌ق به ده‌نگى 61 په‌رله‌مانتار وه‌ك ئه‌ندامى ليژنه‌ى ياسايى ده‌ستنيشانكرا.