بلۆمبێرگ: ئه‌مريكا له باره‌ى گرژييه‌كانيان دژى كورد هۆشدارى داوه‌ته به‌غدا و ئه‌نقه‌ره

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌نووسى ئه‌مريكايى ئيلى لايك، له بابه‌تێكدا كه له سايتى بلۆمبێرگ بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئاشكرايكردووه، به‌رپرسانى ئيداره‌ى ئه‌مريكا به هه‌ريه‌ك له به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌يان راگه‌ياندووه، پێويسته گرژييه‌كان هێور بكه‌نه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێت: ئه‌مريكا له رێى باڵيۆزه‌كانييه‌وه له به‌غدا و ئه‌نقه‌ره به شێوه‌يه‌كى نهێنى ئه‌و په‌يامه‌ى گه‌ياندووه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا و عێراق.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، پێويسته هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه ريكس تيلرسۆن و وه‌زيرى به‌رگرى جايمس ماتيس ده‌كرێت هه‌ندێك هه‌ژموونى خۆيان به‌كاربهێنن، بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌نقه‌ره و به‌غدا نه‌ك ته‌نيا له پێناو پاراستنى كورده هاوپه‌يمانه‌كانيان، به‌ڵكو بۆ به‌ديهێنانى سه‌قامگيرى هه‌رێمايه‌تى له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر چى به ئاشكرا پێويسته په‌يامى ئه‌مريكا بۆ به‌غدا و ئه‌نقه‌ره توند بێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێويسته به په‌نهانى په‌يامه‌كه‌ى له رێى تره‌مپ و تيلرسۆن و ماتيسه‌وه توندتر بێت و هه‌ڕه‌شه‌ى بڕينى هاوكارييه سه‌ربازى و ئابوورييه‌كان له عێراق و توركيا بكه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وان رێچكه‌ى شه‌ڕ و گرژييان گرته به‌ر.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى لوبنانى له زارى ميدياكارانى نزيك له ئه‌ردۆغان و ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركياوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانى توركيا ره‌خنه و گله‌يى زۆريان گه‌ياندووه‌ته ئيداره‌ى ئه‌مريكا و پێيان وايه كه هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا له باره‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌وه روون نييه و راڕايى تێدايه.

ئيلى لايك له وتاره‌كه‌يدا نووسيويه‌تى:
هيچ كه‌سێك پێشبينى ئه‌وه ناكات، دراوسێكانى كورد خۆشحاڵبن به بيستنى ده‌نگى سه‌ربه‌خۆيى كورده‌كان، كه ده‌نگيان بۆ دا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كورد ده‌ڵێت، ده‌ستوورى عێراق ئه‌نجامدانى راپرسى قه‌ده‌غه نه‌كردووه، به‌ڵام له‌و ناوچه‌يه‌دا شه‌ڕێكى هه‌رێمايه‌تى له دژى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كاتوساتێكى پڕ له پشێوييه و قسه‌ش له باره‌ى دووباره كێشرانه‌وه‌ى سنوور ده‌كرێت.
تا ئێستا كاردانه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و تاران له دژى ده‌ربڕينى خواستى كورده‌كان بۆ مافى چاره‌ى خۆنووسين توندڕه‌وانه‌يه.
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌درۆغان كه شه‌ڕێكى وه‌حشيانه‌ى له دژى دانيشتوانى كوردى وڵاته‌كه‌ى ده‌ستپێكردووه، رۆژى دووشه‌ممه باسى له‌وه كرد، بژارى سه‌ربازى له به‌رده‌ستدايه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ريفراندۆمه‌كه‌ى كورد. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى ئه‌و هێڵه نه‌وتييه‌ى كرد، كه نه‌وتى پارێزگا كوردييه‌كان ده‌گه‌يه‌نێته توركيا.
له عێراقيشه‌وه حه‌يده‌ر عه‌بادى ژماره‌يه‌ك بڕيارى له دژ ده‌ركردوون، له‌وانه داخستنى ئاسمانى كوردستان.
هاوكات په‌رله‌مانى عێراقى ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته عه‌بادى بۆ ئه‌وه‌ى سوپا به‌ره‌و كه‌ركووك بجوڵێنێت. كه له شكستى سوپاى عێراقه‌وه له به‌رامبه‌ر داعش، پێشمه‌رگه ده‌يپارێزێت.

دواى ئه‌وانيش ئێران دێت، كه له 2011ه‌وه هاوكارى ديكتاتۆرى سووريا ده‌كات بۆ كوشتارى هاووڵاتيانى، سنوورى وشكانى به رووى كورددا داخستووه و هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى ئاسمانيش ده‌كات و كورديش به ده‌سكه‌لاى ئيسرائيل له ناوچه‌كه ناوده‌بات، كه ته‌نيا وڵاته پشتيوانى بۆ سه‌ربه‌خۆيى ئه‌وان ده‌ربڕيوه.
به مانايه‌كى ديكه، ريفراندۆمه‌كه‌ى كورد، هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانى قه‌يرانێكى گشتگيرى له خۆ گرتووه و ئيدى نۆره‌ى سه‌ركردايه‌تى بچووككراوه‌ى ئه‌مريكايه رۆڵى خۆى بگێڕێت.
هه‌چه‌نده به‌رپرسانى ئه‌مريكى له واشنتنه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌نقه‌ره و به‌غدا هاندراوون ره‌وشه‌كه ئاسايى بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و په‌يامه له ئاستى باڵێۆزه‌كان گه‌يه‌ندراوه‌ته ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و ئه‌وانيش گوێ له‌و په‌يامه ناگرن.
ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه له به‌رزترين ده‌سه‌ڵاته‌وه، له سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، يان وه‌زيرى ده‌ره‌وه ريكس تيلرسۆن، ياخود وه‌زيرى به‌رگرى جه‌يمس ماتيس، ئه‌و په‌يامه بگه‌يه‌ندرێته توركيا و عێراق و ئه‌و سه‌ركردانه‌ى ئه‌مريكا هه‌ژموونى خۆيان به‌كار بهێنن. نه‌ك ته‌نيا بۆ پاراستنى كورده‌كان، به‌ڵكو بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
.jpg)
به گشتى ده‌بێت ئه‌و په‌يامه داواى ئه‌وه بكات، كه گه‌مارۆدانى ناوچه‌ى كوردى قبوڵ ناكرێت و نابێت سنووره‌كانى به روودا دابخرێن و گه‌شته ئاسمانييه‌كانى لێ قه‌ده‌غه‌بكرێن.
پێويسته تره‌مپ و تيلرسۆن و ماتيس به روونى و ئاشكرايى به توركيا و عێراق بڵێن، كه هاوكارييه ئابوورى و سه‌ربازييه‌كانتان لێده‌بڕين، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر رێگه‌ى توندوتيژانه‌ى خۆتان به‌رده‌وام بن.
ئه‌مريكا به هۆى ئه‌وه‌ى داواى له كورد ده‌كرد، واز له ريفراندۆم بهێنن، هه‌ندێك متمانه‌ى لاى به‌غدا هه‌يه. به‌ڵام ئێستا دواى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم، پێويسته هه‌نگاوێك بنێت بۆ پێشه‌وه، ئه‌م ريفراندۆمه بۆ راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى نه‌بووه، به‌ڵكو مه‌به‌ست لێى پرۆسه‌ى دانووستانه بۆ جيابوونه‌وه و ئه‌وه‌ش سه‌ركرده‌كانى كورد به روونى وتويانه و به هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى عێراق له پێشه، ئه‌سته‌مه بۆ عه‌بادى بتوانێت له ئێستادا ده‌ست به دانووستان بكات. هه‌ربۆيه ده‌كرێت دانووستانه‌كان دوابخرێن به بێ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ بێته ئاراوه. ئه‌مه ئه‌و په‌يامه‌يه كه پێويسته ئيداره‌ى ئه‌مريكا بيگه‌يه‌نێت پێى.
عێراقى و ئێرانى و توركه‌كان ئه‌و راستييه‌يان فه‌رامۆش كردووه و ده‌نگدانه ديموكراسييه‌كه‌ى كورد وه‌ك راگه‌ياندنى واقيعيانه‌ى سه‌ربه‌خۆيى لێكده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌يه‌كى مه‌ترسيداره. پێويسته ئه‌مريكا وا له هاوپه‌يمانه‌كانى بكات تێگه‌يشتوانه و پێگه‌يشتوانه بن.