دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مانچێسته‌ر سیتی له دژی چێڵسی چی روویدا؟
له گه‌ڕی حه‌وته‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستێكی جه‌رگبڕی تووشی یانه‌ی چێڵسی كرد، له یارییه‌كه‌ش چه‌ندان ئامار و داتای نوێ تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30 ئه‌یلوولی 2017، یانه‌ی چێڵسی له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج میوانداریی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كرد، یارییه‌كه‌ش به تاكه گۆڵێكی كیڤن دی برۆین له خوله‌كی 67 به‌سوودی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كۆتایی هات.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ گواردیۆلا بۆ یه‌كه‌مجار له ژیانی راهێنه‌رایه‌تی دوای 8 یاری سه‌ركه‌وتن له دژی چێڵسی تۆمار ده‌كات.
ـ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ته‌نیا 90 خوله‌ك له پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ مایه‌وه، پاشان شوێنه‌كه‌ی دیسان راده‌ستی مانچێسته‌ر سیتی كرد كه به 19 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان بۆ لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ گه‌ڕایه‌وه.
ـ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له 7 یاری، شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
ـ یانه‌ی چێڵسی له‌م وه‌رزه تووشی دووه‌مین شكست بوو.
ـ مانچێسته‌ر سیتی له 4 یاری رابردووی پرێمه‌رلیگ، 4 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و 17 گۆڵی كردووه، له هه‌ر 4 یارییه‌كه تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه.
ـ دی برۆین دوای 6 یاری، بۆ یه‌كه‌مجار گۆڵی له دژی یانه‌ی چێڵسی پێشووی تۆمار كرد.