"چەكدارانی داعش كڕین و فرۆشتن بە كچانی تەمەن 11 ساڵە دەكەن"
K24 - كەركووك
سێ ھەزار ئاوارەی حەویجە خۆیان گەیاندە سنوورە ئارامەکانی ھێزی پێشمەرگە، لەنێو ئاوارەکانیشدا کچێکی خەڵکی گوندی کۆجۆی قەزای شەنگالیشی تێدابوو، بە خانەوادەو کەسووکارەکەی شادبووەوە، ئەو کچە ئێزدییە نەھامەتییەکانی ئەوکاتانەی ژێردەستی داعش بۆ کوردستان24 دەگێڕێتەوە کە وەکو کۆیلەیەك مامەڵەیان پێوەکراوەو کڕین و فرۆشتنیشیان بە کچانی تەمەن 11 ساڵان کردووە.