ناوی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دەگۆڕدرێت

بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمرۆ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات، تێیدا تاوتوێی ئەنجامی ریفراندۆم و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستان بكات، ھەروەھا تاوتوێی ھەڵوێستی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستانیش تاوتوێ بكرێن، جگە لەوەش، بڕیارە ناوی ئەنجومەنەکە بگۆڕێت، ناوی نوێی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، له‌گه‌ڵ قۆناغی دوای ریفراندۆم بگونجێت.

ھەر بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، تاوتوێی ھەڵوێستی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستانیش دەكرێت.

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە لایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و جگە لە گۆڕان و كۆمەڵ، سەرجەم پارت و پێكھاتەكانی ھەرێمی كوردستان نوێنەریان تێیدا ھەیە.